٢٦ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٥٢
مەرگی 474 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە 24 کاژێری رابردوودا 215 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 10 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە نوێترین راگەیێندراودا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لەو ئامارەدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 131 هاووڵاتی نوێ کەرەنیتن کراون و پشکنینیش بۆ دوو هەزار و 281 کەس کراوە.

 لەو 215 کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، (76 لە هەولێر، 72 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک، 14 لە هەڵەبجە،  39 لە گەرمیان و 3 لە راپەڕین).

 هەروەها 14 کەسیش چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نەماوە، ئەوانیش 113 لە هەولێر، 12 لە دهۆک، 9 لە هەڵەبجە و 6 لە گەرمیان. ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە 3 لە هەولێر و 6 لە سلێمانی و کەسێکیش لە گەرمیان.

کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 12 هەزار و 253 کەس. لەو ژمارەیەش 6 هەزار و 735 کەس چاکبوونەتەوە و 474 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

342/